Ömer Yasin Ergin,Aziz Aslan,Hasan Namlı
12 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2018
دیاربه‌كر - AA
له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر بینای هه‌ده‌په له دیاربه‌كر، 35 گومان‌لێكراو به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی دیاربه‌كردا، تیمه‌كانی ئاسایشی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی دیاربه‌كر، دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌س كه له‌ژێر فه‌رمانی رێكخراوی تیرۆریستی‌دا وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ مانگرتنی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌یلا گوڤه‌ن له‌خواردن له‌نێو زینداندا، مانیان له‌خواردن گرتووه له‌نێو بینای هه‌ده‌په‌دا، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر بیناكه ئه‌نجامدا.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 35 گومان‌لێكراو به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له ڕێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداردا ده‌ستبه‌سه‌ركران.
لێكۆڵینه‌وه له گومانلێكراوه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی دیاربه‌كر به‌رده‌وامه.