Hemn Osman
24 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2015
به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزیی له ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، له پێنج شارۆچكه‌ی سه‌ربه دیاربه‌كر، شرنەخ و ماردین، زیاد له 115 هه‌زار قوتابی كه له 255 قوتابخانه ده‌خوێنن بێبه‌ش بوون له خوێندن.
به‌رده‌وامی بارگرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا وای كردووه لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌كانی سووری دیاربه‌كر، سلۆپی و جزیره و شرنەخ و نسێبین و دارگێچیتی ماردین خه‌نده‌ق لێ بده‌ن و به‌ربه‌ست له‌سه‌ر رێگەكان دابنێن. به‌م هۆیه‌شه‌وه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌و ناوچانه‌دا راگه‌یه‌ندراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌نده‌قه‌كان و لابردنی به‌ربه‌سته‌كان، هاوكات ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی ئه‌منیی تورك درێژه‌یان هه‌یه.
له‌و شارۆچكانه‌دا، زیاد له 115 هه‌زار قوتابی كه له 255 قوتابخانه‌دا وانه ده‌خوێنن، به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی و ناله‌باره‌ی باری تەناهییەوە له خوێندن، بێبه‌ش بوون.
له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی نسێبینی ماردین 25 هه‌زار قوتابی 34 قوتابخانه، له شارۆچكه‌ی دارگێچیت هه‌شت هه‌زار و 590 قوتابی 42 قوتابخانه، له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سلۆپی شرنەخ و گونده‌كانی 39 هه‌زار قوتابی 68 قوتابخانه، له ناوه‌ندی جزیره و گونده‌كانی 41 هه‌زار و 127 قوتابی 104 قوتابخانه، له شارۆچكه‌ی سووری دیاربه‌كر زیاتر له هه‌زار قوتابی حه‌وت قوتابخانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن له ماڵ ده‌ربچن و بچنه قوتابخانه، له خوێندن بێبەش بوون.