Hasan Namlı
19 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2018
دیاربه‌كر- AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی كوڵپ سەر بە پارێزگای دیاربه‌كر، چوار تیرۆریست له چالاكی خران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگای دیاربه‌كره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه هێزه ئه‌منییه‌كان له رۆژی ١٧ی نیسانه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێكیان له سنووره‌كانی شارۆچكه‌كانی لیجه، خانی و كوڵپ ده‌ستپێكردووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له ئه‌نجامی پێكدادانێك كه دوێنێ له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و گرووپێك له تیرۆریستان له كێڵگه‌یه‌كی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كوڵپ هاتووه‌ته ئاراوه، چوار تیرۆریست له چالاكی خراون.