Ahmet Kaplan,Osman Bilgin
25 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
دیاربه‌كر -AA
کارەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فه‌رمانگه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی سه‌ربه گه‌وره شاره‌وانیی دیاربه‌كر بۆ ئه‌وه‌ی تاڤگه‌ی فیسكایه وه‌كو جارانی لێبێته‌وه و ئاوی لێیه‌وه بێته خواره‌وه، ته‌واو بوون.
دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری دیاربه‌كر، مونیر كارائۆغڵو له رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه موژده‌ی ئه‌وه‌ی دا كه "تاڤگه‌ی فیسكایه وه‌كوو جارانی لێدێته‌وه و ئاوی لێیه‌وه دێته خواره‌وه"، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فه‌رمانگه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی سه‌ر به گه‌وره شاره‌وانیی دیاربه‌كر ته‌واوبوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فه‌رمانگه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاڤگه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كاره‌كان زۆر به هه‌ستیارانه ئه‌نجام دراون و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: "ئهستێڵكی ٨٥ تۆنی كه له خواره‌وه‌ی تاڤگهكهیه له ڕێگای ئامێری تایبه‌ته‌وه بۆ جارێكی دیكه ٨٠ لیتر له چركه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ تاڤگه‌كه و دیسانه‌وه له تاڤگه‌كه‌وه دێته خواره‌وه".
پارێزگاری دیاربه‌كر، مونیر كارائۆغڵو له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "بۆ جارێكی دیكه ئاو له تاڤگه‌ی فیسكایه دێته خواره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه جوانه‌كان له هه‌ر كوچه و كۆڵانێكی شاردا به زیندوویی بهێڵینه‌وه، به‌بێ وچان به‌رده‌وامن ده‌بین له كاركردن و نۆژه‌نكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان".
هاووڵاتیی ئه‌رگون ئاراڵانیش له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "گه‌وره‌كانمان چه‌ندین ساڵ باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه ئاو له تاڤگه‌كه‌وه هاتووه‌ته خواره‌وه. سوپاس بۆ خوا ئێمه‌یش ئه‌و رۆژه‌مان به چاوی خۆمان دیت. هه‌ستێكی زۆر تایبه‌تم هه‌یه".