Aziz Aslan,Mohammed Baqi Hussein
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2017
دیاربه‌كر - AA
- وه‌ستاكانی شیرینیی قه‌تایف له دیاربه‌كر، به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنه‌وه، ماوه‌ی كاركردنیان درێژده‌كه‌نه‌وه.
- وه‌ستای قه‌تایف، ئه‌حمه‌د ئاوڵتونبای: "به هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژندا داوای هه‌زاران سینی قهتایفمان لێده‌كرێت، جۆشوخرۆشێكی زۆرمان پێوه دیاره. ده‌مانه‌وێت ده‌می خه‌ڵكی هه‌ر 81 پارێزگاكه شیرین بكه‌ین له جه‌ژندا نه‌ك ته‌نها دیاربه‌كر. هیچ كه‌س بێبه‌ش ناكه‌ین له قهتایفی به‌ناوبانگی دیابه‌كر".
وه‌ستاكانی شیرینیی قه‌تایف له دیاربه‌كر، به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنه‌وه، ماوه‌ی كاركردنیان درێژده‌كه‌نه‌وه.
كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیرینیی قه‌تایف له دیاربه‌كر، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئه‌و بڕه شیرینییهن كه بۆ جه‌ژن داوایان لێكراوه.
ئه‌حمه‌د ئاوڵتونبای کە یه‌كێكه له وه‌ستاكانی قه‌تایف له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ماوه‌ی 50 ساڵه له كارگه‌كه‌یدا شیرینی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئەحمەد ئاڵتونبای باسی له‌وه‌كرد كه به‌رهه‌مه‌كانی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش خواستیان له‌سه‌ره و جه‌ختیكرده‌وه كه به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی كوالیتی به‌رز، چێژی قه‌تایف خۆشتر ده‌كات.
ناوبراو به‌م جۆره باسی دروستكردنی قهدافی كرد:
"دوای ئه‌وه‌ی ئارد و ئاومان كرده مه‌نجه‌ڵێكه‌وه و هه‌ویره‌كه‌مان شێلا، ماوه‌ی چوار كاتژمێر ده‌یهێڵینه‌وه. ده‌ست به دانانی قهتایفەكه له‌سه‌ر سینییه‌كی مس ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر ئاگرێكی 120 پله‌ییه. ده‌زووی هه‌ویری قهتایفەكه له فستق یان گوێزه‌وه ده‌ئاڵێنین و وه‌ك برمه له‌سه‌ر سینییهكان دایانده‌نێین. دوای ئه‌وه ده‌یبرژێنین. دوای برژاندنهكهی رۆنی بهسهردادهكهین. دواتر شیله‌ی بهسهردادهكهین و دوای نیو كاتژمێر بۆ پێشكه‌شكردن ئاماده دەبێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا ژمارەیەک له كارگه‌كان له پێناو ئه‌وه‌ی بتوانن قه‌تایف به هه‌رزانتر بفرۆشن، له‌جیاتی فستق بهزهلیا به‌كارده‌هێنن و له‌جیاتی شه‌كر گلوكۆز و رۆنی كوالیتی نزم به‌كارده‌هێنن.
ئەحمەد ئاڵتونبای رایگه‌یاند نرخی یەک كیلۆ قهتایفی به فستق 40 و به گوێز 30 لیره‌یه و ئه‌و شیرینییانه‌ی له‌خوار ئه‌و نرخه‌وه ده‌فرۆشرێن، كوالیتییان نزمه.
ناوبراو له‌باره‌ی كاره‌كانیانه‌وه له به‌ره جه‌ژناندا گوتی: "به هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژندا داوای هه‌زاران سینی قهتایفمان لێده‌كرێت، جۆشوخرۆشێكی زۆرمان پێوه دیاره. ده‌مانه‌وێت ده‌می خه‌ڵكی هه‌ر 81 پارێزگاكه شیرین بكه‌ین له جه‌ژندا نه‌ك ته‌نها دیاربه‌كر. هیچ كه‌س بێبه‌ش ناكه‌ین له قهتایفی به‌ناوبانگی دیابه‌كر".