12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2020
دیاربه‌كر - AA
له شه‌ڕ و پێكدادانێكی چه‌كدارییدا له شارۆچكه‌ی یه‌نیشه‌هر له ناوه‌ندی پارێزگای دیاربه‌كر، دوو كه‌س كوژران و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون كه ژن و منداڵیان له‌نێودایه.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو له ناوچه‌ی شههیتلیك ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان دوو گرووپدا دروست بووه كه كێشه‌یان له‌نێواندا هه‌بووه و پاشان ده‌مه‌قاڵه‌كه گۆڕاوه بۆ شه‌ڕی چه‌كداریی.
له شهڕەکەدا، دوو كه‌س كوژراون و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
دوا به دوای شه‌ڕه‌كه، برینداران له‌لایه‌ن تیمی ته‌ندروستیی به‌هاناوه‌چوونی به‌په‌له‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، دوو له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.