Fikret Kavgalı
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
دیاربه‌كر - AA
به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه، له هه‌شت گه‌ڕه‌كی شارۆچكه‌كانی لیجه، هانی و كۆجاكۆیی سه‌ربه دیاربه‌كر، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا.
له‌و باره‌یه‌وه پارێزگای دیاربه‌كر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتی چالاكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوی و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه، له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌كدارانه و پشتیوانانیان كه ده‌گوتریت به‌رپرسێكی باڵای پهكهكهشیان له‌نێودایه، هه‌روه‌ها له‌ناوبردن و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی په‌ناگه، حه‌شارگه، كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سه‌كۆی دژه فڕۆكه ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستی پێكردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان له‌و ناوچانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تیایاندا به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌پێی مادده‌ی په‌یوه‌ست به یاسای كارگێڕی پاریزگاكه، له كاتژمێر 05:00ی به‌یانی، 13ی تشرینی دووه‌مه‌وه هاتوچۆ له گهڕهگهكانی گوچلو و گۆچمهنی سه‌ربه شارۆچكه‌ی لیجه، كیریم، گۆكچه و یاوان و سۆیلوی سه‌ربه شارۆچكه‌ی هانی و، یازی كۆی و شاكڵاتی سه‌ربه شارۆچكه‌ی كۆجاكۆی قه‌ده‌غه ده‌كرێت. داواش له هاووڵاتیان كراوه پابه‌ندی ئه‌و راگهیاندنهبن.