Ahmet Kaplan,123
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2019
دیاربه‌كر - AA
دایكێكی دیكه‌ش كه له ئیستانبوڵ-ه‌وه چووه، به‌شداریی له‌و مانگرتنه‌دا كرد كه له ٣ی ئه‌یلووله‌وه ژماره‌یه‌ك له دایكان له‌به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كر-ی هه‌ده‌په، به‌هۆی رفاندنی رۆڵه‌كانیان بۆ شاخ ده‌ستیان پێكردووه و هه‌ده‌په به به‌رپرسیاری ئه‌و رفاندنانه ده‌زانن.
ئیمیهان نیلیفكرا كه له ناوچه‌ی سوڵتانغازی ئیستانبوڵه‌وه چووه‌ته دیاربه‌كر و به‌شداریی له مانگرتنی دایكاندا كردووه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مه‌همه‌ت-ی كوڕیان رفاندووه و له ٢٠١٥ه‌وه هیچ هه‌واڵێكی نازانن.
نیلیفكرا باسی له‌وه‌كرد كوڕه‌كه‌ی له دوا قۆناغی كۆلێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی ئیجه خوێندوویه‌تی و گوتی: "٢١ی ئادار دوای نان خواردن له ماڵ ده‌رچوو، دواتر ئاگامان لێی نه‌ما. دوو مانگی مابوو زانكۆ ته‌واو بكات. هیچ هه‌واڵێكی نازانین. شوێن نه‌ماوه به‌دوایدا نه‌گه‌ڕێین. بۆ پشتیوانییكردنی دایكان و شادبوونه‌وه‌م به كوڕه‌كه‌م هاتوومه‌ته ئێره".