دیاربه‌كر
له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت 2 هه‌زار و 500 جۆر ماسی و گیانداری ده‌ریایی بۆ ئه‌و ئهكواریۆمه هێنراوه كه یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار لیتر ئاو ده‌گرێت و له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی خوڵگه‌یی، ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌نتیك و ماسی راوكه‌ر ئاماده كراوه، پله‌ی بینینی 270 پله‌یه كه گه‌شتیاران وا هه‌ست ده‌كه‌ن له‌ژێر ئاودان و به‌درێژایی 55 مه‌تر 31 ئه‌كواریۆم دروست كراوه.
لای خۆیه‌وه عه‌بدوڵقادر كارافیل، جێگری سه‌رۆكی ناوچه‌ی پیشه‌سازی دیاربه‌كر و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "بڕی 30 ملیۆن لیره بۆ بنیاتنانی ئه‌و ئهكواریۆمه ته‌رخان كراوه".
كارافیل ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌و ئهكواریۆمه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو یه‌كه‌مجاره دروست ده‌كرێت و ته‌نها ئهكواریۆمه و گوتی: "ئهكواریۆمهكه ده‌بێته هۆی راكێشانی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی. نزیكترین ده‌ریا له دیاربه‌كر 600 كم دووره، له‌به‌رئه‌وه بۆ ره‌وینه‌وه‌ی تامه‌زرۆیی ده‌ریا، كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ناوچه‌كه‌دا زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌مانه‌وێت دیاربه‌كر بكه‌ینه ناوه‌ندی راكێشانی گه‌شتیار، له‌به‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌م ئهكواریمهمان بنیاتنا".
كارافیل باسی له‌وه كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی دیاربه‌كر بكرێته ناوه‌ندی راكێشانی گه‌شتیاران، له پاڵ دامه‌زراندنی كارگه له شاره‌كه، پێویسته ئه‌م جۆره كاره جوانكاریانهش بكرێن، چونكه شاریك ئه‌م جۆره چالاكیانه‌ی تێدا نه‌بێت ناتوانێت سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆلای خۆی رابكێشێت.
گوتی : "به‌مه‌به‌ستی راكێشانی گه‌شتیار له زۆریك له وڵاتانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له عێراق و سووریا ده‌ست كه‌مپینی رێكلام رێك ده‌خه‌ین. قۆناغی چاره‌سه‌ری هه‌لێكی زۆری له ناوچه‌كه‌دا ره‌خساندووه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م وهبهرهینانهش له‌م قۆناغه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پرۆژه‌كه ئه‌لیف سه‌یران كزڵ، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ئهكواریۆمه له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه گرنگی زۆری پیده‌درێت و وتی: له‌و ئهكواریۆمهدا 2 هه‌زار و 500 جۆری جیاواز له گیاندارانی ده‌ریایی نمایش ده‌كرێت. له زۆر ده‌ریا، رووبار و جه‌می جیهانه‌وه وه‌ك رووباری ئامازۆن، ده‌ریای سور نموونه‌ی گیاندارانی ده‌ریای بۆ ئه‌و ئهكواریۆمه ده‌هێندرێت.
كزڵ باسی له‌وه كرد كه له ئهكواریۆمدا زۆر گرنگی به بوونی قرش، ماسی جۆری پیران و ئه‌خته‌بووت ده‌درێت و گوتی: "له ئهكواریۆمهكهدا تیمێكی 40 كه‌سی له پزیشكی ڤێرتێرنه‌ری، پسپۆڕی بایۆلۆجی، مه‌له‌وانی ژێر ده‌ریا و ئه‌ندازیاری ئاو كار ده‌كه‌ن. چاودێریه‌كی تایبه‌تی ماسیه‌كان ده‌كرێت. پلانیشمان هه‌یه كه له‌م ئهكواریۆمهدا چالاكی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی منداڵان جێبه‌جێ بكه‌ین".
گه‌شتیارێك به‌ناوی ئاینور یلدرم ده‌ڵێت، بۆ بینینی ئهكواریۆمهكه له تونجه‌لیه‌وه هاتووین بۆ دیاربه‌كر و به تامه‌زرۆییه‌وه به ئهكواریۆمهكهدا گه‌ڕاین زۆرمان به دڵ بوو. كاتێ گه‌ڕاینه‌وه بۆ تونجه‌لی باسی ئه‌م ئهكواریۆمه بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌رم ده‌كه‌م. چونكه بینینی ئه‌و گیانداره ئاویانه به زیندووی كه پێشترله كتێب و ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا ده‌مانبینن شتیكی دلخۆشكه‌ره.
گه‌شتیاریكی دیكه به‌ناوی ئه‌ركان كایای ته‌مه‌ن 12 ساڵ ده‌ڵێت: "ئه‌مه یه‌كه‌مجارمه له ژیاندا ئه‌و هه‌موو جۆره ماسیه ببینم".