Abdullah Shukur
25 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2016
سەرۆكی كاروباری ئایینی توركیا محەمەد گۆرماز، وتار و نوێژی ھەینی لە مزگەوتی سەڵاحەددین ئەیوبی لە شارۆچكەی سیلڤانی سەربە پارێزگای دیاربەكر، ئەنجام دا.
گۆرماز بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەك ھاتە شارۆچكەی سیلڤانی و سەردانی موفتی شارۆچكەكەی كرد.
دواتر بە مەبەستی خوێندنەوەی وتاری نوێژی ھەینی بەرەو مزگەوتی سەڵاحەددین ئەیوبی شارۆچكەكە بەرێكەوت.
گۆرماز لە وتارەكەیدا بەھۆی رووداوەكانی تیرۆر لەو شارۆچكەیە، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئامادەبووان كرد و ھیوای دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانەی خواست.
گورماز گوتی: "ناتوانین لە كۆمەڵگەیەكدا بژین كە لێكترازان كەوتبێتە ناو براكان. لە ھەر شوێنێكی جیھان بێت، پێویستە ھاریكاری یەكتر بین بەرامبەر ھەر كارەساتێك كە بەسەر موسوڵمانان دێت".
گۆرماز لە بەشێکی وتارەكەیدا بە زمانی كوردی گوتی: "ئەگەر ئیسلام نەبێت، ئازادی نابێت، باوەڕ نەبێت ئەوا ئازادی نابێت. ئەگەر تەوحید نەبێت ئەوا ئازادی نابێت. رزگاری ئێمە لە باوەڕ، ئیسلام، تەوحیدە. خوای گەورە برایەتیمان ھەمیشە بھێڵێتەوە".