Barış Gündoğan
04 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
نۆ كه‌س كه دووانیان ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌ن و هه‌وڵیان ده‌دا به شێوەیەکی نایاسایی له سووریاوه بێنه ناو خاكی توركیا، قۆڵبه‌ستكران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووە، نۆ كه‌س كه هه‌وڵیان ده‌دا به شێوەیەکی نایاسایی له هێڵی سنووریی ماردین-كزڵتهپهوه بێنه ناو خاكی توركیا، قۆڵبه‌ستكران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه دوو له‌و نۆ كه‌سه، ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌ن.