دیاربەكر
داواكاری گشتی دیاربەكر ، لێپێچینەوەی لەبەرامبەر ئەو قوتابخانەیە دەست پێ كرد كە بە هەوڵی چەند پارتێكی سیاسی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرایەوە و تیایدا بەنیازبوون زمانی پەروەردە بكەنە كوردی.
بەپێێ ئەو زانیاریانەی دەست كەوتوون، داواكار بە پێی ماددەكانی سزادانی تایبەت بە ( كردنەوەی دەزگای بێ مۆڵەتی پەروەردەی ) و ( ئەنجامدانی تاوان بەناوی رێكخراو) لە یاسای سزادانی توركیا لێپێچینەوەكە بەڕێوەدەبات.
بە پشتگیری و هاوكاری رێكخراوی گەشەپێدان و لێكۆڵینەوەی زمانی كوردی و پارتی هەرێمە دیموكراتەكان و كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی و سەندیكای پەروەردەو چەند رێكخراوێكی تری كۆمەڵگەی مەدەنی لە شارۆچكەی باغڵار خوێندنگەیەك كرایەوە كە پەروەردەیان بە زمانی كوردی بوو.