کلیس
ژمارهیهك لە تورکمانانی گوندی حارجەلەی سەر بە شارۆچکەی عەزیزیەی سوریا لە نزیک سنوری تورکیا کە ژمارەیان نزیکەی ٥٠٠ کەس دەبێ، بەھۆی ھەڕەشە و ھێرشەکانی داعش ماڵو حاڵی خۆیان جێھێشتووە چادریان ھەڵداوە.
ماوەیەکە لەنێوان چەکدرانی داعش و ئۆپۆزسیۆنی سوپای سوریا لە گوندی حارجەلی پێکدادان بەردەوامی ھەیە و دواتر ئەو ناوچەیە کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە.
لە بەرامبەر ھێرشەکانی داعش تورکمانەکان بەمەبەستی پارێزگاریکردنی لە خۆیان بەرەو ناوچەیەکی پارێزراو ھەڵاتن و لە نزیک سنوری تورکیا چادریان ھەڵداوە کە ژمارەیان نزیکەی ٥٠٠ کەس دەبێت و لەلایەن خێرخوازانی تورکیاوە ھاوکاریان دەکرێت و پێدوایستی چادر و خۆراکیان بۆ رەوانەدەکرێت.
یەکێک لە تورکامانەکانی نزیک سنوری تورکیا بهناوی ئەحمەد حەمۆ لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە لایەن چەکدارانی داعشەوە بە زۆر لە ماڵەکانمان کراینە دەرەوە، بۆیە ناچاربووین بەرەو ناوچەیەکی پارێزراو ھەڵبێین و لەلایەن ژمارەیەک لە رێکخراوە مەدەنیەکان و خزمانی شارۆچکەی ئەلبەیلی سەر بە شاری کلیس ھاوکاری دهكرێین."
حەمۆ باسی لە ھەڕەشەی چەکدارن کرد کە لە نێو ماڵەکانیان بەچەک ھەڕەشەیان لێکردوون کە ماڵ چۆڵبکەن و گوتی: "لە سایەی ھاوکاریەکانی تورکیا لە سەر پێ ماوینەتەوە، پێشتر ئەسەد و ئێستاش داعش ھێرشمان دهكهنه سهر، تاکە خواستمان گەڕانەوەی ئاسایش و خۆشگوزەرانیە بۆ وڵاتەکەمان، رۆژ لە دوای رۆژ ژیان لە سوریا سەختتر دەبێت، ھیچ کاتێ دەستی ھاوکاری گەلی تورکیا لە بیرناکەین و سوپاسی سەرۆك کۆماری تورکیا ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران ئەحمەد داودۆغڵو دەکەین."