Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
دیاربه‌كر - AA
هەریەک لە هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی دیاربه‌كر، گوڵتان كشاناك و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، فرات ئانڵی ره‌وانه‌ی دادگا كران.
كشاناك كه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆرستی چه‌كدار و ئانڵی كه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جیاكردنه‌وه‌ی به‌شێك له خاكی وڵات، پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی داواكاری گشتیی دیاربه‌كردا ده‌ستگیركرابوون، كاره‌كانیان له ئاسایشی شاره‌كه كۆتایی هات.
كشاناك و ئانڵی له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی تونددا گه‌یه‌نرانه بینای دادگا و ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنی ئیفاده‌كانیان.
25ی ئه‌م مانگه كشاناك كه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان دژی په‌كه‌كه‌دا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرابوو، له فڕۆكه‌خانه‌ی دیاربه‌كر ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. فرات ئاڵی-ش كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی دیاربه‌كر له‌سه‌ر لیستی ده‌به‌په، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.