Fahrettin İbrahim
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN International پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رۆژه‌ڤی هه‌ڵسه‌نگاند.
ئه‌ردۆغان سه‌ره‌تا پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێرانی هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی: ''پێویسته ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بێت. من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه. به‌ڵام لێره ئه‌مریكا هه‌ڵه ده‌كات، چونكه پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نابێت كه واژووی له‌سه‌ر كردووه. له رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ر كاتێك بته‌وێ تێكی بده‌ی و هه‌ر كاتێك بتهه‌وێ گرێی بده‌یه‌وه، شتی وا ناكرێ. كه واژوو كراوه، ده‌بێ له پشت واژووهكه بوه‌ستی. سه‌ركرده‌كان ده‌گۆڕن به‌ڵام واژووكان ده‌مێننه‌وه''.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''قه‌یرانی ئابووری به‌ند نییه به وڵاتێك و بگره هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه. چونكه هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك توركیا پێوه‌ی نیگه‌رانین. ره‌نگه به‌ڕاستی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا بێت، به‌ڵام زۆر وڵاتیش پێوه‌ی ده‌ناڵێنن. به دڵنیاییه‌وه وڵاته هه‌ژاره‌كان زۆر زیاتر ره‌نج ده‌بن له‌م دۆخه''.
ئه‌ردۆغان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ترمپ-ی به هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌مدا و گوتی: ''ئه‌مانه رێگه بۆ قه‌یرانی نوێ ده‌كه‌نه‌وه. بۆ رێگه بۆ قه‌یرانی نوێ بكه‌یه‌نه‌وه؟ بۆیه ئێمه پێمان وایه كه هه‌ڵه‌یه''.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان باسی له پرسی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس كرد و له‌م باره‌یه‌وه ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ئه‌مریكا گرت و گوتی: ''پێتان وایه به‌م هه‌نگاوه دڵنیایی ده‌ده‌ن به ئیسرائیل''؟
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا هه‌ڵوێستی توركیا چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و كۆنگره‌ی ئه‌مریكا رێگری بكات له پێدانی پێداویستی سه‌ربازی به توركیا له‌وانه‌ش فڕۆكه‌ی F-35، ئه‌ردۆغان گوتی: '' ئه‌مه زۆر سه‌یره، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ك هه‌بێ، و هاوپهیمانێكیش هه‌بێ، هه‌م هاوپه‌یمانییه‌ش ناوه‌ڕۆكی هه‌یه. ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی هاوپه‌یمانییه‌تییه''.
سه‌ركۆماری توركیا له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ CNN International وه‌ڵامی ئامانجی توركیای له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین و هه‌نگاوی داهاتووی ئه‌م وڵاته‌ی دایه‌وه و گوتی: ''ئێمه له باكووری سووریا رووبه‌ڕووی تیرۆریستان ده‌بینه‌وه. كێیه ئه‌م تیرۆریستانه؟ په‌یه‌ده كێیه؟ یه‌په‌گه كێیه؟ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌جه‌نگین. ئه‌مریكا له ئێستادا له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده یه‌په‌گه هه‌نگاو ده‌نێ. ٥ هه‌زار بارهه‌ڵگری چه‌ك داونه‌تێ. ٢ هه‌زار باری فڕۆكه چه‌كی بۆ ناردوون. له كوێیه ئه‌م هاوپه‌یمانییه؟ ئێمه به پاره داوای چه‌ك له ئه‌مریكا ده‌كه‌ین، ئه‌وان به بێ به‌رامبه‌ر چه‌ك به تیرۆریستان ده‌ده‌ن. ئه‌مریكا به خۆڕایی چه‌ك ده‌دات به ئه‌م تیرۆریستانه و ئه‌م تیرۆریستانه‌ش به دژی ئێمه به‌كاری دێنن''.