دیاربەکر
شاندی ھۆڵەندا بە سەرۆکایەتی رۆن کەلەر، باڵیۆزی ھۆڵەندا لە ئەنقەرە، سەردانی شاری دیاربەکریان کرد و لەگەڵ عوسمان بایدەمیر سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بایدەمیر ئاماژەی بەوەدا دیاربەکر بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا فاکتەرێکی گرنگەو لەوبارەیەوە زیاتر قسەی بۆ میوانەکانی کرد: "دیموکراتی بۆ تورکیا بە ئەندازەی ئاو و ھەناسە بۆ تورکیا گرنگە. پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی لە تورکیا تەنیا پرسێکی ناوخۆیی نییە بەڵکو بۆ ئاشتی ناوچەکە و جیھان گرنگە."
دوای کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەکە، عوسمان بایدەمیر دیارییەکی پێشکەشی میوانەکانی کرد کە تابلۆی پردی ئۆنگۆزلو کۆپروی لە سەر نەخشێنرابوو.