Bilal Altıok
20 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
بوردور – AA
به‌هۆی هاوسه‌نگی ترشی و تفتی و سوێری و فره‌یی زینده‌یی، ئه‌مساڵیش ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری فلامینگۆكان كه به پێكهاته‌ی ناوازه و باڵه پهمهییهكانیان بوونه‌ته جێی سه‌رنج و له به‌هاراندا له ئه‌فریقاوه كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌ورووپا و له زستانانیشدا له نیوه‌گۆی جه‌مسه‌ری باكووره‌وه كۆچ ده‌كه‌ن بۆ نیوه‌گۆی جه‌مسه‌ری باشوور؛ روویان له ده‌ریاچه‌ی یارشڵی كردووه كه ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای یهشیلكۆی له پارێزگای بوردور.

مامۆستا له به‌شی زینده‌ناسی له كۆلێژی مه‌همه‌ت عاكیف ئێرسۆی، باڵنده‌ناس پڕۆفیسۆر دكتۆر تامه‌ر ئاڵبایراك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه زیاتر له هه‌زار فلامینگۆ روویان له ده‌ریاچه‌ی یارشڵی كردووه و گوتی: "فلامینگۆكان له وه‌رزی زاوزێدا روو له ناوچه‌ی ده‌ریاچه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵام بۆ كۆچكردن ئه‌و ناوچانه به‌كار ده‌هێنن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری ده‌ریاچه‌ی چۆراكڵی وشك بووه، زۆربه‌ی فلامینگۆكان روویان له یارشڵی كردووه".

ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر سه‌رنجڕاكێشی ده‌نووكی فلامینگۆكان، كه به ده‌نووكیان ئاو ده‌پاڵێون و به خواردنی هێلكه شه‌یتانۆكه، زینده‌وه‌ره بێ بڕبڕه‌كان و كرم ده‌ژین. هۆكاری ره‌نگ په‌مه‌یی باڵه‌كانی فلامینگۆكانیشی بۆ بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رزی ماده‌ی بێتا كارۆتین گه‌ڕانده‌وه له‌و باڵندانه‌دا.
