Abdullah Coşkun,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
08 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
قۆنیا - AA
لە شارۆچكەی ئێرێغلی سەربە پارێزگای قۆنیا، زۆنگاوی ئاكگۆل كە یەكێكە لە شوێنەكانی ژیانی باڵندەکانی فلامینگۆ، لەگەڵ بارانی زستاندا ژیاوەتەوە.
باڵندەکانی فلامینگۆ كە لە ئەفریقا، ئاسیا و باشووری ئەورووپا دەژین، ئەمساڵ زووتر گەیشتنە زۆنگاوی ئاكگۆل كە ناوچەیەكی پارێزراوی ناوچەی ئانادۆڵوە.
زۆنگاوەكانی توركیا كە دەكەونە سەر رێڕەوی كۆچی ئەو باڵندانەی کە كۆچ دەکەن لەگەڵ بارانی ئەم دواییەدا پڕبوون لە ئاو. زۆنگاوی ئاكگۆل یەكێكە لەو زۆنگاوانە و میوانداریی چەندین جۆری باڵندە دەكات و ساڵانە دەبێتە شوێنی نمایش و ئاهەنگی باڵندەکانی فلامینگۆ.
باڵندەکانی فلامینگۆ كە لە ئەفریقاوە كۆچیان كردووە، تا كۆتایی مانگی نیسان دەمێننەوە و دەبنە جێی سەرنجی هەوادارانی فۆتۆگرافی و سروشت.
مەهمەت گۆرور فۆتۆگرافەری سروشت كە بەدرێژایی ساڵ وێنە دەگرێت لە لێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ئەمساڵ باڵندەکانی فلامینگۆ زوو هاتوون.
گۆرور باسی له‌وه كرد كه له قۆناغه جیاوازه‌كاندا هه‌لی چاودێری و وێنه‌گرتنی سه‌دان جۆر باڵنده‌ی بۆ ره‌خساوه و گوتی: "لێره‌دا ده‌یان جۆر باڵنده‌مان بینیوه. له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی جۆره‌كانی مراوی هاوكات چاودێری سه‌دان لە باڵندەکانی فلامینگۆ-مان كردووه. زۆنگاوه‌كانی ئاكگۆل و رێگای كۆچی باڵنده‌كان و شوێنی نیشتنه‌وه‌یان له‌سه‌روو ئه‌وانه‌وه‌ن كه ئه‌وانه هه‌لی نایابن بۆ چاودێرانی باڵنده و سروشت دۆستان".
گۆرور ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاكگۆل له وه‌رزی وشكه‌ساڵیدا به تایبه‌تی له وه‌رزی هاویندا به ته‌واوی وشك ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه پرۆژه‌یان ئاماده كردووه بۆ پاراستنی زۆنگاوه‌كان كه هه‌رچی زووه پێویسته جێبه‌جێ بكرێن.
له ئاكگۆل 220 جۆر باڵنده‌ی وه‌ك فلامینگۆ، باز، له‌ق له‌ق و جۆره‌كانی دیكه ده‌ژین.