Sidar Can Eren
13 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2022
دێرسم - AA
لەگەڵ هاتنی سەرماوسۆڵەی توند و سەختی وەرزی زستان لە دێرسم، ئاژەڵان بەدوای خوراکدا دەگەڕێن.
دیمەنی رێوییەکان لە میانی گەڕانیان بەدوای خواردندا لە پارکی نیشتمانیی دۆڵی مونزور گیرا.
پارکی نیشتمانیی دۆڵی مونزور کە بە یەکێک لە گەورەترین پارکە نیشتمانییەکانی تورکیا هەژمار دەکرێت، بە سروشتە جوان و ئاژەڵە کێوییەکانیەوە سەرنجی سەردانیکەرانی بەلای خۆیەوە رادەکێشێت.
لەو پارکە نیشتمانییەدا کە لە دووری هەشت کیلۆمەتر لە شارەوەکەوە دەست پێ دەکات و تا شارۆچکەی ئۆڤاجک درێژدەبێتەوە و رووبەرەکەی ٤٢ هەزار هێکتارە، چەندین جۆر ئاژەڵی کێوی وەکو دەڵەک، بزنی کێوی، مراوی، رێوی، مشکی ئاویی، بەراز، پشیلەی کێوی، گورگ، ورچ و چەندین جۆری باڵندە دەژین.

رێوییەکان کە بە رەنگە سوورەکانیانەوە بوونەتە جێی سەرنج، دوای ماوەیەک گەڕانیان بەسەر بەفردا و نەدۆزینەوەی خۆراک بۆ خۆیان، روویان کردە دارستانە بەڕووەکانی ناو پارکەکە.
بەهۆی نەدۆزینەوەی خۆراک تا شوێنی نیشتەجێبوونی نزیک دارستانەکان هاتوونەتە خوارەوە، بەو خۆراکەی کە لەلایەن هاووڵاتییانی ناوچەکەوە پێیان دەدرێت سکیان تێر دەکەن.