Hakan Sarı
26 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2023
وان - AA
دەریاچەی ئەرچەک لە قەزای ئیپەکیۆڵو لە پارێزگای وان، میوانداری ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکانی باڵندە کۆچەرییەکان دەکات.
سروشت دۆستان و وێنەگران کە خوازیاری بینین و چاودێری کردنی باڵندەکانن لە کەناراوی دەریاچەکە و زۆنگاوەکاندا، ناو بە ناو سەردانی ناوچەکە دەکەن.
ئەرگین یڵدرمچاکار، کە لە ناوچەکەدا وێنە دەگرێت، باس لەوە دەکات کە لە ماوە دیاریکراوەکانی ساڵدا، دەتوانرێت لە دەریاچەی ئەرچەک و دەوروبەریدا سەدان باڵندە ببینرێت.
یڵدرمچاکار ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرۆشی بەرامبەر ژیانی کێوی زیاد دەکات و، گوتی: ''لە قۆناغی کۆچدا، ئەو باڵندانەی کەم و نادرن دێنە ئێرە. ژمارەی باڵندەکان زیاد دەکات. هاتووین وێنەی باڵندەکان بگرین. وشکەساڵی کاریگەری کردووەتە سەر دەریاچەکە و شوێنی مانەوە تەسک بووەتەوە. پێویستە ئەم شوێنە بپارێزرێت''.