Seval Ocak
25 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش لە کۆبوونەوەی لەگەڵ رۆژنامەوانان رایگەیاند: "بەدیهێنانی دەستوورێکی نوێ ئەرکی تورکیایە. ئامانجمان ئەوەیە بەبێ هیچ پێشینەبڕیارێک، بە بەهێزییەوە دەست بە کارەکان بکەین و ئەنجام بەدەستبهێنین".
نوعمان کورتوڵموش هەروەها گوتی: "ئێوە هەم دەبێت چاوەڕێی ڕەزامەندی تورکیا بن بۆ ئەندامیەتی لە ناتۆ و هەمیش پێویستە زەمینەی تیرۆر لە وڵاتەکەتان نەهێڵن. هیوادارم سوید ئەم بابەتانە لەبەرچاو بگرێت".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: "ئێستا کاتی ڕزگاربوونە لەم دەستوورەدا کە بەر بۆ نەریتی کودەتا دەکاتەوە. پێموایە ٢٨مین خولی پەرلەمان خاوەنی هێز و ئیرادەی سیاسییە بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەمە".