Sangar Hamad Azeez
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لەم هەفتەیەدا ئەم کارە(گۆڕانکارییەکانی دەستوور) کۆتایی پێدێت و دوای کۆتایی هاتنیشی دەچێتە ژێر دەرستی خاوەنە راستەقینەکەی. هەڵبەتە خاوەنە راستەقینەکەی گەلە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی داواکاری گۆڕانکاری لە دەستوور: "هەرچۆنیک بێت هەشت مادەی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور پەسەند کران. هیوادارین قۆناغی دوای ئەمەش لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەشێوەیەکی گونجاو بەردەوام بێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "هەر کە دەمیان دەکەنەوە دەڵێن یەک تاکە کەس، یەک تاکە کەس. ئەگەر جاریک لە تورکیا لە سەر یەک تاکە کەس قسە بکرێت، تاکە پارتێک کە تاکو ئێستا یەک تاکە کەس دەسەڵاتدار بووبێت تیایدا گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یە. هەر لە دامەزراندنییەوە یەک تاکە کەس دەسەڵاتدار بووە تیایدا".