Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستووره‌وه رایگه‌یاند "له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتایی دێت و ده‌چێته به‌رده‌م خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی كاره‌كه. خاوه‌نی راسته‌قینه‌شی گه‌له".
هه‌ر له‌وباره‌وه ئه‌ردۆغان گوتی: "هەرچۆنیک بێت هەشت ماددەی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور پەسەند کران. هیوادارین قۆناغی دوای ئەمەش لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەشێوەیەکی گونجاو بەردەوام بێت".
سەرکۆماری تورکیا درێژه‌ی به قسه‌كانیدا گوتیشی: "لە قۆناغی یەکەمدا وەک ئەوەی بینیمان ٣٣٨-٣٣٩ چوون و هاتن هەبوو، ئێستا لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دوای ئەوەی دانوستان دەکرێت لەسەر ماددە ماوەکان قۆناغی دووەم دەستپێدەکات. ئەگەر لە قۆناغی دووەمدا پەرلەمان هەمان سەقامگیری دەستەبەر بکات کارەکە دەچێتە پێش خاوەنی رەسەنی. گەلەکەمان بڕیاری کۆتایی دەدات. بڕیاری گەلەکەمان هەرچییەک بێت دەڵێین بەڵێ و رێزی لێ دەگرین".
سەرکۆماری تورکیا، باسی له ره‌خنه‌كانی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش كرد و وه‌ڵامی دانه‌وه،لەوبارەیەوە گوتی: "هەر کە دەمیان دەکەنەوە دەڵێن یەک تاکە کەس، یەک تاکە کەس. ئەگەر جاریک لە تورکیا لە سەر یەک تاکە کەس قسە بکرێت، تاکە پارتێک کە تاکو ئێستا یەک تاکە کەس دەسەڵاتدار بووبێت تیایدا گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یە. هەر لە دامەزراندنییەوە یەک تاکە کەس دەسەڵاتدار بووە تیایدا".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قوبروسیشهوه دوا و ئه‌ردۆغان: "قوبرسی باكوور له هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌كی زۆر چڕدایه و راستگۆیی خۆی نیشانداوه، به‌ڵام قوبرسی باشوور و وڵاتی گه‌ره‌نتی وه‌ك یۆنان هێشتا له چاوه‌ڕوانی جیاوازدان".