Hüseyin Bağış
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ-AA
(گ.ی) هاوسەری (م.ی) بەناو ئیمامی تورکیای رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) دەستگیرکرا و کچەکەی بەناوی ب.ی بە مەرج ئازاد کرا.
لە هەڵمەتێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی (MIT) و بەڕێوەبەرایەتی لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ بۆ ئاشکراکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لە ٢٧ی ئابدا لە ناوچەی کارتاڵی ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ماڵی خانەیەکی رێکخراوەکە ئەنجامدا و تیایدا (گ.ی) هاوسەری (م.ی) بەناو ئیمامی تورکیای رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) دەستگیرکرا کە لە رێگەی سیستەمی بایلۆکەوە پەیوەندی بە هاوسەرەکەیەوە کردبوو.
کچەکەی بەناوی ب.ی کە پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوەکەدا دروستکردبوو، بەمەرج ئازاد کرا.