Muhammed Şamil Aliağaoğlu
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
شرنه‌خ – AA
هه‌مزه ئاڤیل-ی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ كه یه‌كێكه له یاریزانی یانەی تۆپی پێی شاری شرنه‌خ كه یانەکەی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانیەتی تیپه‌كانی تۆپی پێی له شاری بارسێلۆنا-ی ئیسپانیا بەدەستهێناوە له چه‌مدا، خنكا.
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌مزه ئاڤیل له كاتێكدا له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریدا به مه‌به‌ستی سه‌یران روویان كردۆته گوندی بابنداك له شارۆچكه‌ی سلۆپی سەربە پارێزگای شرنه‌خ، به مه‌به‌ستی خۆفێنككردنه‌وه چووه‌ته ناو چه‌م و گێژاوی چه‌مه‌كه له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌تی.
هه‌رچه‌ند له لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه تواندرا هەمزە ئاڤیل له چه‌مه‌كه ده‌ربهێندرێت و بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام وێڕای هه‌وڵه‌كانی پزیشك نه‌تواندرا رزگار بكرێت و گیانی سپارد. كه‌سوكاری ئاڤیل له به‌رده‌م پزیشکی دادوەری نه‌خۆشخانه به‌چاوی پڕ فرمێسكه‌وه له چاوه‌ڕوانیدابوون.
زاندراوه هه‌مزه ئاڤیل یه‌كێكه له یاریزانانی یانەی تۆپی پێی شرنه‌خ سه‌ربه ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ تۆپی پێ كه یانەکەی له میانی پاڵه‌وانیەتی تۆپی پێی كۆستا براڤا كه ساڵی رابردوو به به‌شداری ٢٠٠ تیپی تۆپی پێی ١١ وڵات له شاری بارسێلۆنا ئه‌نجام درا، توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن.