Emrah Gökmen
17 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر پێکهاتەی نوێی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵلاچی (فەتۆ)، ١٥ گومانلێکراو دەستگیر کران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە، بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەکانیان بۆ ئاشکراکردنی چالاکییە نوێکانی رێکخراوەکە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، تیمەکان ١٩ گومانلێکراویان دیاریی کرد کە بە ناوی رێکخراوێکەوە لێدوانیان داوە و لە رێگەی هێڵی گشتیی پەیوەندییەوە لەگەڵ ئەندامانی دیکەی رێکخراوەکەدا پەیوەندییان ئەنجام داوە.
بەمەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان لە نۆ پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوکات بەڕێوەچوو کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵ بوو.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٥ گومانلێکراو دەستگیرکران، هاوکات هەڵمەتی دەستگیرکردنی گومانلێکراوێکی دیکە درێژەی هەیە و سێ گومانلێکراوی دیکەشیان کە لە دەرەوەی وڵاتن، بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوان درێژەی هەیە.