Hasan Hüseyin Kulaoğlu,Adem Koç
23 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخستنە نهێنییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە سەنتەرەکەی ئیستانبوڵ بوو و دوو پارێزگای دیکەیشی گرتەوە، ٣٢ گومانلێکراو دەستگیرکران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە ئاسایشی پارێزگای ئیستانبوڵ و پارێزگاکانی ئایدن و سیواس لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی دۆزینەوەی ئەو کەسانەی پەیوەنديیان هەبووە بە داعش و ناوچەکانی پێکدادان، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان کردە سەر ٣٩ ناونیشان.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە هێزەکانی پۆلیسی تایبەت بەشداربوون،٣٢ گومانلێکراو دەستگیرکران.
رێوشوێنەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان درێژەی هەیە.