Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە- AA
ئاژانسی ئانادۆڵو وێنەی ئەو رووداوانەی کە لە ساڵی ٢٠١٨‌دا دەنگیان داوەتەوە، خستووەتە دەنگدانەوە. لە کۆتایی دەنگدانەکەدا لە سێ بەشی جیاواز "فۆتۆکانی ساڵ" هەڵدەبژێردرێن کە هی فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵون و کاریگەرییان لەسەر رۆژەڤی تورکیا و جیهان هەبووە.
لە میانی دەنگدان بۆ "فۆتۆکانی ساڵ" کە بۆ یەکەمجار ئاژانسی ئانادۆڵو لە ساڵی ٢٠١٢دا ئەنجامیدا، ئەمساڵیش ٥٠ فۆتۆی هەڵبژێردراو لەنێو زیاتر لە ٧٠٠ هەزار فۆتۆ لە هەریەک لە بەشەکانی "هەواڵ"، "ژیان" و "وەرزش" لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهان لە هەریەک لە تورکیا، سووریا، فەڵەستین، رووسیا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا بە ژێرنووسی هەردوو زمانی ئینگلیزیی و تورکی خراونەتە دەنگدانەوە.

له ده‌نگدان له‌سه‌ر فۆتۆكانی پێشبڕكێی "فۆتۆكانی ساڵ"دا، هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم و وه‌زیر و سیاسی و بیرۆكرات و وه‌رزشكار و هونه‌رمه‌ندان به‌شداربوون. له پێشبڕكێكه‌دا بۆ به‌شی هه‌واڵ 18 فۆتۆ، به‌شی ژیان 15 و به‌شی وه‌رزش 17 فۆتۆ كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
فۆتۆكان له لایه‌ن سه‌رنووسه‌رانی فۆتۆكانی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێن و فۆتۆ یه‌كه‌مه‌كانی پێشبڕكێی مانگانه‌ش له كێبڕكێیەكهدان. فۆتۆكان فۆتۆی رووداو و پێشهاته گرنگه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشییه‌كانی جیهانن.
ساڵی رابردوو، 260 هه‌زار و 231 كه‌س به‌شدارییان له ده‌نگدان له‌سه‌ر "فۆتۆكانی ساڵ"دا كردبوو كه ساڵانه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی "aa.com.tr/yilinfotograflari"ه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و تا رۆژی 31ی كانوونی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.