Sangar Hamad Azeez
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بووەتە پێکهاتەیەک کە تەنیا سەیری ئەو ستەمانە دەکات کە لە بەرژەوەندی ئەو پێنج وڵاتە دەدرێت کە مافی ڤیتۆیان هەیە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بێ دەنگبوون دەرهەق بەو ستەمانەی لە فەڵەستینییەکان دەکرێت، کەمکردنەوەی یارمەتییەکان بۆ ئەو وڵاتە، تەنیا بوێرەی زاڵمەکان زیاتر دەکات".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهانیش پشتی تێبكات، ئێمه به‌رده‌وامده‌بین لهلایهنگریی فه‌ڵه‌ستینییه سته‌ملێكراوه‌كان و خاوه‌ندارێتیكردن له یه‌كه‌م ڕووگه و پێگه‌ی مێژوویی و یاسایی قودس".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی کردەوە لەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە چاکسازی هەیە و گوتی: "کاتێک دەڵێن دونیا لە پێنج گەورەترە، باوەڕمان بەو دەنگە دەبێت کە لە ویژدانمانەوە دێتە دەر".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سامانی ده‌وڵه‌مه‌ندترین 62 كه‌سی جیهان هاوتابێت له‌گه‌ڵ سامانی نیوه‌ی دانیشتوانی زه‌وی كه 3.6 ملیار مرۆڤ ده‌كات، كه‌واته كێشه‌یه‌ك هه‌یه".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "وەرن با بۆ ئەوەی لەم دونیایەدا هەموو شتێک لە شوێنی خۆی دابنێینەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان بکەینە شوێنی جێبەجێکردن و دەنگی دادپەروەری".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆ بڕی 32 ملیار دۆلاری بۆ په‌نابه‌رانی سووری خه‌رجكردووه و گوتی، "ئه‌و هاوكارییه‌ی له‌ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه 600 ملیۆن دۆلاره و ئه‌و بڕه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌شێوه‌یه‌كی كرداری راده‌ستی توركیای كردووه، ملیارێك و 700 ملیۆن یۆرۆیه".