نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەو کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەی لە نێوان ئەندامە ھەمیشەیەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی (ئەمریکا، روسیا، بەریتانیا، فەرەنسا و چین) لەبارەی سوریاوە بەسترابوو، کۆتایی پێھات.
دوای سەعاتێک لە کۆبوونەوەیان، لایەنەکان ھۆڵی کۆبوونەوەکەیان جێھێشت و پرسیاری رۆژنامەنووسان بێ وەڵام مایەوە.
دوێنێ کۆبوونەوەی نا رەسمی بۆ تاوتوێکردنی پێشنیاری بەریتانیادا لەنێوان نوێنەرانی ئەو ٥ وڵاتە ئەنجامدرا، بۆ ھۆی پەسەندنەکردنی پێشنیارەکە لەلایەن روسیا و چین کۆبوونەوەکە رێککەوتنی لێنەکەوتەوە.