Evren Aydemir,Ramal Abdullah Mahmood
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2018
به‌رلین – AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند كه وێڕای ره‌خنه‌كانیان له حكوومه‌تی توركیا، ستایشی هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی سووریا.
له میانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی بوودجه‌وه مێركڵ گوتی: "له لووتكه‌ی سەرکردەکانی یەکێتی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی ته‌رخانكردنی سێ ملیار یۆرۆ بۆ ٩٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له توركیا گفتوگۆمان کرد. ئه‌و دووه‌مین هاوكارییهیشمان په‌سه‌ند كرد. ده‌كرێت ره‌خنه له توركیا بگیرێت به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی توركیا بۆ په‌نابه‌رانی سووری ئه‌نجامی داون زۆر گه‌وره‌ن و ستایشیان ده‌كه‌ین".
مێركڵ به پێویستی زانی كێشه‌ی په‌نابه‌ران له پێناو داهاتووی ئه‌ڵمانیا و ته‌واوی ئه‌ورووپا به ره‌چاوكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و گوتی: "پاراستنی سنووره‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گرنگه و له‌مباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی چڕوپڕمان له‌گه‌ڵ نه‌مسا و یۆنان ئه‌نجام داوە. هه‌روه‌ها رێككه‌وتننامه‌كان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیاش به تایبه‌ت له‌باره‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا و یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاتانه گرنگن".