ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو دوای دیداری لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەندامانی شێستو دوومکابینەی حکومەتی تورکیای راگەیاند.
ئەندامانی کابینەی نوێ بریتین لە جێگرانی سەرۆکوەزیران بولەند ئارنج، عەلی باباجان، یاڵچین ئاقدۆغان و نوومان قورتوڵموش. ههروهها وهزیرهكانیش بهم شێوهیهی خوارهوهیه:
وەزیری داد: بەکر بۆزداغ.
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و خانەوادە: عایشە نوور ئیسلام
وەزیری کاروباری یەکێتی ئەوروپا: ڤۆڵکان بۆزکێر
وەزیری زانست و تەکنۆلۆژیا: فێکری ئیشیق
وەزیری کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی: فاروق چەلیک
وەزیری شارەوانی و ژینگە: ئیدریس گولوجە
وەزیری دەرەوە: مەولود چاوشئۆغڵو
وەزیری ئابوریی: نیھاد زەیبەکچی
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان: تانەر یڵدز
وەزیری کاروباری گەنجان و وەرزش: عاکیف چاغتای کڵج
وەزیری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری: مەھدی ئەکەر
وەزیری گومروگ و بازرگانی: نورەدین جانێکلی
وەزیری ناوخۆ: ئەفقان ئاڵا
وەزیری گەشە پێدان: جەودەت یڵماز
وەزیری کەلتوور: عومەر چەلیک
وەزیری دارایی: محەمەد شمشەک
وەزیری پەروەردە: نابی ئاوجی
وەزیری بەرگری: عیسمەت یڵماز
وەزیری ئاو و دارستان: وەیسەڵ ئەرۆغڵو
وەزیری تەندروستی: محەمەد موئەزەز ئۆغڵو
وەزیری گەیاندن و گواستنەوە: لوتفی ئەلڤان
داودئۆغڵو دوای راگەیاندنی کابینەی نوێ گوتی: "ھیوا دهخوازم دامەزراندنی کابینەی نوێ ببێتە ھۆی خێر و خۆشی و خوای گەورە پێشکەش کردنی خزمەتی باشتر بە خەڵک، به نەسیبمان بکات."