Barış Kılıç
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
له راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاریی نێوان توركیا و ئێران‌دا هاتووه: "(لایه‌نه‌كان) به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه/پژاك و سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌شن له‌سه‌ر ئاسایشی توركیا و ئێران، جه‌خت لهوهكراوهكهوه، سوود بینینی ته‌واوه‌تی له میكانیزمه‌كانی هاریكاریی هه‌نووكه‌یی له دژی چالاكییه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ربه په‌كه‌كه/پژاك و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه و هاریكارییه‌كی ئامانجدار كه ده‌ره‌نجامی هه‌بێت له دژی تیرۆر و تاوانی رێكخراو، كه خۆی له هه‌نگاونانی پێكه‌وه‌یی و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، به‌رپرسیارێتیی هه‌ردوو وڵاتن".
له دوای شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاریی نێوان توركیا و ئێران، راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاریی نێوان كۆماری توركیا و كۆماری ئیسلامیی ئێران، به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و رێكخه‌رانی كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات و به‌شداریی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، وه‌زیری پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆژیای توركیا، وه‌زیری بازرگانیی و وه‌زیری گه‌یاندن و ژێرخان و هاوتاكانیان له كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه/پژاك و سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌شن له‌سه‌ر ئاسایشی توركیا و ئێران، و تیایدا هاتووه: "هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، سوود بینینی ته‌واوه‌تی له میكانیزمه‌كانی هاریكاریی هه‌نووكه‌یی له دژی چالاكییه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ربه په‌كه‌كه/پژاك و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه و هاریكارییه‌كی ئامانجدار كه ده‌ره‌نجامی هه‌بێت له دژی تیرۆر و تاوانی رێكخراو، كه خۆی له هه‌نگاونانی پێكه‌وه‌یی و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، به‌رپرسیارێتیی هه‌ردوو وڵاتن".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه توركیا و ئێران به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی داكشانی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوانیان به هه‌ڵكشان، جه‌ختیان له به‌ڵێنیان سه‌باره‌ت به فراوانكردنی رووبه‌ری هاریكاریی نوێ له‌نێوانیان له بواری ئابوورییدا كرده‌وه.