Merve Yıldızalp Özmen
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ١١٠ ھەزار و ٥٦٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ئەنجامدرا، دەرەنجام ھەزار و ٧٦١ حاڵەتی نوێ تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ١١٠ ھەزار و ٥٦٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٧٦١ حاڵەتی نوێ تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
ھەربەپێی داتاکان، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٢ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە تەندروستییان ناجێگیرە ھەزار و ١٥٩ نەخۆشن.
راشگەیەندرا کە لەهەمان ماوەدا، ھەزار و ٩٣ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کۆی گشتیی ٢٥٣ ھەزار و ٢٤٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەمان کە باری تەندروستییان ناجێگیرە، بەردەوامە لە ھەڵکشان. ژمارەی قوربانییانمان کزە لە جەرگمان دەھێنێت. ئەوەی کە ئەم دۆخە دەوەستێنێت، پێکەوە پابەندبوونە بە رێنماییەکانەوە".