ئەنقەرە
کۆمپانیای کارەباو گەیاندنی تورکیا TEIAS کە سەر بەکەرتی تایبەتە، خولێکی مەشق و راھێنانی بۆ ٢٦ ئەندازیارو تەکنیسیۆنی کارەبایی سەر بە (وەزارەتی کارەبای عێراق) لە شاری ساقاریا کردەوە.
ئەو ئەندازیارو تەکنیککارانەی عێراق وا بریارە لەکاروباری نوێکردنەوەی ھێڵەکانی کارەبا لە باکووری عێراق کار بکەن،راھێنەرانی کۆمپانیا تورکییەکە لەبارەی چۆنێتی چاودێریکردن ھێڵەکانی کارەبا، تازەکردنەوە، رووبەروو بوونەوەی رووداوەکان زانیارییان پێ پێشەکەشکرد بەفێرخوازەکان.
حیکمەت دۆراق بەڕپرسی لقی پێنجەمیە کۆمپانیای کارەباو گواستنەوەی تورکیا بۆ AA گوتی " یەکەمینجارە ئەندازیارە بێیانییەکان لەتورکیا پەروەردە دەکرێن، لەعێراق ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا کێشەیان ھەیە، بۆیە پەروەردە کردنی ئەم ئەندازیارانە مایەی سەرفرازییە بۆ تورکیا، لەبواری وەبەرھێنانی وزەدا تورکیا لە نێو وڵاتانی ئەوروپا وڵاتێکی خاوەن جێگەو پێگەیە و ئێمەیش ئەزموونی خۆمان پێشکەشی برایانی خۆمان دەکەین لەعێراق ".
دۆراق ھەروەھا باسی گرنگی رۆڵی تورکیا دەکات لەھەرێمی کوردستان و دەڵێ تورکیا لەوێ خاوەنی رۆل و کاریگەرییەکی بەرچاوی ئابووریی و بازرگانییە،راھێنانی ئەندازیاران و تەکنیککارانی عێراق نموونەیەکی گرنگی سەرکەوتنی کۆمپانیاکانی تورکیایە لەعێراق.
نوێنەری وەزارەتی کارەبای عێراق (موحسێن محەمەد) رایگەیاند: رۆژ لە دوای رۆژ لەعێراق خزمەتگوزاریی کارەبا باشتر دەبێ و لەڕووی تەکنۆلۆژییەوە پێشکەوتنی بەرچاویان بە دەستھێناوە.
موحسین گوتی "ئەو پەروەردە و راھێنانەی لەتورکیا بۆمانکراوەتەوە، لە عێراق جێبەجێ دەکەین و پشتیوان بەخوا کاری زۆر باش دەکەین، بەڕاستی پەروەردە و راھێنانەکان زۆر سوودمەند بوون. وەکو عێراق تازە لە شەڕ رزگارمان بووە ھەوڵدەدەین بەپەلە عێراق بەرەو پێش بەرین. دوای کۆتایی ھاتنی شەڕ تەنیا ١٢ سەعات کارەبای ماڵان ھەبوو، بەڵام ئەمرۆ بە درێژایی رۆژ دەتوانین کارەبا بۆ خەڵک دابین بکەین لەم بوارەدا زۆر باشتر دەبین و لەگەڵ تورکیا پێکەوە دەتوانین سەرکەوین".