سێرت
لەرێورەسمی ئاشتبوونەوەی نێوان دوو بنەماڵەدا لەگوندی (پەروایەی) ی سنووری پارێزگای سێرت، چەندین ریشسپی و خەڵکانی ئەو گوندە لەگەڵ پارێزگاری سێرت(سەلیم ساداك) بەشداربوون و بەگەواھیدانی بەشداران کۆتاییان بەکێشەی چەند ساڵەی نێوانیان ھێنراو پێکەوە ئاشتبوونەوە.
سەلیم ساداك لەمەراسیمەکەدا قسەی بۆ بەشداران کردو گوتی " ئیتر با ئەم کارەساتە خوێناوییانە روونەدەنەوەو دواییان پێ بھێنرێ، سوپاسی ھەردوو بنەماڵەی ئاشتەوەبوو دەکەین ھیواخوازین لایەنە ناکۆکەکانی دیکە چاو لەئێوە بکەن و پێکەوە ئاشت ببنەوە".