Ali Ballı
09 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2021
موغڵا - AA
لە قەزای بۆدڕوم سەربە پاریزگای موغڵا، ٢٦ کۆچبەر رزگارکران کە لەلایەن هێزەکانی یۆنان-ەوە بەزۆرەملێ نێردرابوونەوەسنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
هێزەکانی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکان دوای ئەوەی لە بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لەناو چەند بەلەمێکی پلاستیکیدا ئاگادارکرانەوە، گەیشتنە کەناراوەکانی قەزای بۆدڕوم.
دواتر هێزەکان توانیان ٢٦ کۆچبەر رزگار بکەن کە سەرجەمیان هاووڵاتی بیانی بوون.
بۆ ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکانیش کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچی پارێزگای موغڵا کران.