Halil Fidan
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
ئیزمیر|چاناككاله - AA
له ئیزمیر و چاناککالە ٣٤٩ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە لە ھەوڵدابوون به رێگه‌ی نایاسایی بچنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
به پێی زانیاریی ده‌ستكه‌وتوو، دوای ئه‌وه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی ئورلای ئیزمیر گرووپێك كۆچبه‌رانی نایاسایی له‌نێو به‌له‌مێكی لاستیكیدا به‌دیكران، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
دوای راگرتنی به‌له‌مه‌كه تیمه‌كان ٦٨ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركرد، كه پێكهاتبوون له ٢٨ عێراقی، ١٢ سووری، نۆ ئێریتری، هه‌شت سۆماڵی، حه‌وت ئه‌فریقی ناوه‌ڕاست، دوو میسری و دوو فه‌ڵه‌ستینی.
هه‌روه‌ها تیمه‌كان له كه‌ناراوی شارۆچكه‌ی دیكیلی له دوو ناوچه‌ی جیا ٣٨ كۆچبه‌ری ئه‌فغانی و ٥٠ كۆچبه‌ری سووریا‌ن ده‌ستگیركرد و به‌ره‌و ناوچه‌ی ئارامیان بردن.
له كه‌ناراوه‌كانی كاراعهبدوڵڵای شارۆچكه‌ی چه‌شمه ٣٥ كۆچبه‌ری نایاسایی سووری و چوار فه‌ڵه‌ستینی له‌كاتی ده‌رچوونیان له‌نێو به‌له‌مێكدا ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا، له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی فۆچا ٣٩ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركرد كه ٣٠ كه‌سیان سووری و نۆیان فه‌ڵه‌ستینی بوون.
تێكڕا ٢٣٤ كۆچبه‌ری نایاسایی دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ كه‌نار ده‌ریا، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی كۆچی پارێزگاكه كران.
- له چاناككاله ١١٥ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران
له شارۆچكه‌ی ئایڤاجكی چاناككاله، ١١٥ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران كه له ئاماده‌كارییدا بوون به‌رێگای نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه بۆ دوورگه‌ی میدیلی یۆنان.
هاوكات تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا كه له باكووری ئیجه ده‌گه‌ڕان، له گووندی ئهحمهتچهی گه‌رووی موسهلیم و به‌نده‌ری یاشیل، له دوو ئۆپه‌راسیۆندا ٧٥ كۆچبه‌ری نایاسایی ئه‌فغانیان ده‌ستگیركرد.
له كه‌ناراوه‌كانی كادرگا بورنو ٤٠ كۆچبه‌ری نایاسایی ئه‌فغانی ده‌ستگیركران.
دوای كاره‌كانی ئاسایش، كۆچبه‌ران راده‌ستی ناوه‌ندی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بیانیانی ئایڤاجك كران.