دوزجە
دوای ئەوەی کە دانیشتوانی چەند گەرەکێکی شارۆچکەی کایناشلی بە ھۆی بڕینی ئاوی ناوچەکەیانەوە سەردانی شارەوانی ناوچەکەیان کرد , لەسەر ئەو داواکاریە شارەوانی شارۆچکەکە دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە و گەران بەدوای ھۆکاری نەمانی ئاو لەو ناوچانەدا , پاش کۆنتڕۆل کردنی بۆری ئاوی ئەو ناوچەیە بۆیان دەرکەوت کە ڕەگی دارێک بۆتە ھۆکاری گیرانی ئەو بۆریە ئەویش پاش ئەوەی کە بە درێژایی ١٣ م رەگی ئەو دارە چۆتە ناو بۆری گواستنەوی ئاو بۆ شارۆچکەکە ھەر ئەمەش بۆتە ھۆی نەمانی ئاو لە زۆر ناوچەی شارۆچکەی کایناشڵی دا.
ئیسماعیل کۆرکمازی سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی کایناشڵ ی لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی ئەنەدۆڵ ئاشکرای کرد کە دارێک ڕواوەو بۆماوەی چەندساڵێک بەردەوام گەشەی کردوە ئەویش بە وەرگرتنی ئۆکسجین و ئاوی پێیوست ووردە ووردە نمای کردوەو دواتر بە درێژای ١٣ م بۆری ئاو گواستنەوەکەی گرتووە ئەمەش بۆ تە ھۆی ئەوەی کە ئاوەکە بگەرێتەوە و بەھۆی تەوژمی زۆری ئاوەکەشەوە , لە شوێنێکەوە بۆریەکەی کون کردووە. ئەمەش بۆتە ھۆی کێشەی بێئاوی .
ھەروەک ئەو سەرۆک شارەوانیە ئاماژەی پێدا , ئەو ڕووداوە وەک ڕووداوێکی کۆمیدیا دێتە بەر چاو کاتێک ئەوەمان نیشان دەدات ئێمە وەک شارەوانی ڕووبەڕوی ھەموو جۆرە ڕووداوێکی سەیرو سەمەرە دەبینەوە ھەروەک ئاشکراشی کرد شارەوانیەکەیان بەردەوامن لە پێداگیری کردن لە خزمەت کردنی ھاوڵاتیاندا .