حەڵەب
ساڵح ئەبو لەیلا ئەندامی (ئەنجوومەنی گشتی شۆرشی سوریا) بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵی وتووە ئەو کەسانەی لەنێو مزگەوتی (شەھید حەمزە)دابوون، خەریکی خولی فێربوونی قورئان بوون، لەناکاو فڕۆکەیەکی شەڕکەری سەر بەسوپای ئەسەد بۆردمانیکردوون و لەئاکامدا دوانزە کەس چوار مامۆستاو ھەشت خوێندکار کە ھەموویان کچ بوون کوژراون و زیاتر پەنجا کەسیش بەھۆی ئەو بۆردمانەوە برینداربوون و بەشێکی مزگەوتەکە بەتەواوی خاپوور بووە".ئەبو لەیلا ھەروەھا رایگەیاند بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەیەک لە (کیلیس کێنتی) وڵاتی تورکیا.