Muhammet Ali Kemal
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
لە ناوچەی کوچوکچەکمەجەی ئیستانبوڵ بارهەڵگرێک چووە سەر رێگەی سەرەکی (D-100)ی میترۆپاسەکان و بووە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون کە لەکاتی رووداوەکەدا لە میترۆپاسەکەدا بوون. لەدوای رووداوەکەش ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کران.
دواتر بریندارەکان لەڕێگەی ئۆتۆمبیلەکانی فریاکەوتنەوە گەیەنرانە نەخۆشخانەکانی دەورووبەر.
لەکاتێکدا گەشتی ئەو پاسانە کە بەرەو بەشی ئەورووپای شاری ئیستانبوڵ دەچوون، وەستێنرا، سەرنشینان لە میترۆپاسەکانی هێڵی بەیلیکدوزو- ئاڤجلار- جەویزلیباغ دابەزین و ناچاربوون بەپێ لەناوچەکە دووربکەونەوە.
رووداوەکە بووە مایەی قەرەباڵغییەکی زۆر و کارەکانی پاککردنەوە و لابردنی میترۆپاس و بارهەڵگرەکە لەسەر رێگە سەرەکییەکە بەردەوامە.