1 23
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە شارۆچکەی نورداغی سەر بە پارێزگای عەنتاب، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پاسەکە بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە وەرگەڕاوە.
لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون و شوفێرەکە یەکێکە لە بریندارەکان.
دواتر ئۆتۆمبیلەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەکانی عەنتاب گواستووەتەوە. بەهۆی رووداوەکەشەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر رێگەکە درووستبووە.