Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "85 كارتۆن دۆسیه‌مان ناردووه. ئێستاش دۆسیه‌ی دیكه‌ش ده‌نێردرێت. كاتێك ئه‌مریكا داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیرۆریستێكمان لێده‌كات، خێرا بۆی ده‌پێچینه‌وه و ده‌ینێرینه‌وه، ناڵێین بڕیاری دادگا و ئه‌مه و ئه‌وه. تیرۆریسته؟ به‌ڵێ تیرۆریسته، كه‌واته بینێره‌وه. ئێمه ده‌ینێرینه‌وه، به‌ڵام ئێمه هه‌مان هه‌ڵوێست له هاوپه‌یمانه ستراتیجییهكهمان نابینین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رایگه‌یاند "85 كارتۆن دۆسیه‌مان ناردووه. ئێستاش دۆسیه‌ی دیكه‌ش ده‌نێردرێت. كاتێك ئه‌مریكا داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیرۆریستێكمان لێده‌كات، خێرا بۆی ده‌پێچینه‌وه و ده‌ینێرینه‌وه، ناڵێین بڕیاری دادگا و ئه‌مه و ئه‌وه. تیرۆریسته؟ به‌ڵێ تیرۆریسته، كه‌واته بینێره‌وه. ئێمه ده‌ینێرینه‌وه، به‌ڵام ئێمه هه‌مان هه‌ڵوێست له هاوپه‌یمانه ستراتیجییهكهمان نابینین".
ئه‌ردۆغان له ده‌ستپێكی كۆنفرانسی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای نێوده‌وڵه‌تی كه له میوانخانه‌ی شیراتۆنی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له داڵده‌دانی په‌نابه‌ران كرد له‌لایه‌ن تورکیایه‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووم له ئه‌مریكا و له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دیسانه‌وه كێشه‌ی په‌نابه‌ران تاوتوێ كرا. ته‌ماشا ده‌كه‌ین ده‌یانه‌وێت باوه‌شكردنه‌وه‌ی توركیا بۆ په‌نابه‌ران به‌ڕێكوپێكی نیشان ده‌ده‌ن و خۆیانی لێ گێل بكه‌ن یان له‌بیری به‌رنه‌وه. كاتێك ده‌ڵێم یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌ندێك كه‌س تووڕه‌ده‌بن. به‌ڵێنیاندا سێ ملیار یۆرۆ بنێرن بۆ هاوكاریی په‌نابه‌ران، هێشتا ئه‌و سێ ملیاره نه‌نێردراوه بۆ توركیا. ده‌ڵێن كاته‌كه‌ی به‌سه‌رچوو، ساڵ ته‌واو بوو. گوایه سێ ملیاری دووه‌م ده‌نێرن. به‌ڵێن ده‌ده‌ن و نایبه‌نه‌سه‌ر. ئێمه نه كه‌س هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین و نه كه‌سیش ده‌توانێت ههڵمانبخهڵهتێنێت. ئه‌گه‌ر بیده‌ن یان نه‌یده‌ن، ئێمه به ئه‌ركی مرۆیی و ویژدانی و ئیسلامیی خۆمان هه‌ڵده‌ستین. چونكه ئه‌مه بۆ پێگه‌ی مێژوویی گه‌لی تورك زۆر گرنگه".
هاوكات ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی دژی حكوومه‌تی ئه‌مریكا نیشان دا له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.
ئه‌ردۆغان گوتی:"ده‌ڵێن ده‌بێت دادگاكان بڕیاربده‌ن. 85 كارتۆن دۆسیه‌مان ناردووه. ئێستاش دۆسیه‌ی دیكه‌ش ده‌نێردرێت. كاتێك ئه‌مریكا داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیرۆریستێكمان لێده‌كات، خێرا بۆی ده‌پێچینه‌وه و ده‌ینێرینه‌وه، ناڵێین بڕیاری دادگا و ئه‌مه و ئه‌وه. تیرۆریسته؟ به‌ڵێ تیرۆریسته، كه‌واته بینێره‌وه. ئێمه ده‌ینێرینه‌وه، به‌ڵام ئێمه هه‌مان هه‌ڵوێست له هاوپه‌یمانه ستراتیجییهكهمان نابین. كاتێكیش قسه ده‌كه‌ین، ده‌ڵێن با له‌میدیاكانه‌وه قسه نه‌كه‌ین. به‌ڵام ئێمه سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی باڵیۆز و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سه‌ركرده‌كانه‌وه هه‌موو شتێكمان به‌ڕوونی پێ راگه‌یاندوون. به‌ڵام تیرۆریستێك ماوه‌ی 17 ساڵه له 400 دۆنم زه‌ویدا سهڵتهنهتێك به‌ڕێوه‌ده‌بات، راده‌ستی ئێمه‌ی ناكه‌نه‌وه. هه‌ندێك له‌ناو خۆیشماندا ده‌ڵێت، سه‌ركۆماری ئێمه هه‌میشه هه‌موو شتێك زۆر به‌ڕوونی ده‌ڵێت، به‌ڵێ، ده‌بێت چۆنیت وا ده‌ربكه‌ویت، یان وا ده‌ربكه‌ویت كه له راستیدا چۆنیت. پێویست به شاردنه‌وه‌ی ئه‌مانه ناكات".