Salih Bilici
13 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی دژ بە فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه كه گوایه خه‌ڵكی سڤیلیان كوشتووه رایگه‌یاند، "ئه‌ی كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، ئه‌ی ئه‌و ناكهسانهی له‌گه‌ڵ ئه‌ودان، ئه‌و كاره‌ی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكانمان ده‌یكه‌ن، له‌ناوبردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌یه كه ناپاكی له‌م گه‌ل و وڵاته ده‌كه‌ن".
له میانی وتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كاندا پێشكه‌شی كرد ئه‌ردۆغان گوتی: "ئامانجی سه‌ركه‌وتنمان له هه‌ڵبژاردندا لانیكه‌م به‌ده‌ستهێنانی 50 كۆ یه‌كه، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كیمان به‌ده‌ستهێنانی دڵی گه‌له‌كه‌مانه به ته‌واوه‌تی. باوه‌ڕمان وایه جگه له به‌شێكی بچووك كه دوژمنایه‌تی ئاك پارتی و ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌نه بژێوی ژیانیان، هه‌موو هاووڵاتییانمان پشتگیریمان ده‌كه‌ن".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی دژ بە فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكانیشهوه دوا و گوتی:
"بانگه‌شه‌كانی دژ بە فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكانمان كه رۆڵێكی گرینگ‌یان هه‌یه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له وڵاته‌كه‌مان، دواین نموونه‌ی ئه‌م ناڕێكییهیه. رووداوێكی سه‌یره له‌كاتێكدا هه‌مووان له نزیكه‌وه چاودێریی هه‌ستیاریی ئێمه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی پاراستنی خه‌ڵكی سڤیله‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا و ده‌ستخۆشیمان لێده‌كه‌ن، هه‌ندێك كه‌س هه‌وڵی لێڵكردنی ئاوه‌كه ده‌ده‌ن. توركیا وڵاتێكه جگه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناو سنووری خۆی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشدا هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیل نیشان ده‌دات".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كڵچدارئۆغڵو سكاڵاكردنی لای بیانییه‌كان كردووه‌ته خوو و گوتی: "ئه‌و كه‌سه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی به‌ده‌سته ده‌ڵێت 'ئیدی ئه‌گه‌ر شه‌ڕبێت، شه‌ڕ' ته‌ماشاكه هێشتا ژیانی ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌له، به‌ها و پیرۆزییه‌كانی ئه‌م گه‌له به شه‌ڕ تێپه‌ڕیوه. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه شه‌ڕ ده‌كه‌یت ئه‌وا له هه‌موو هه‌لێكدا لای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، وڵاتان و رێكخراوه بیانییه‌كان به سكاڵاكردن كردووته. ئه‌و كه‌سه لای بیانییه‌كان سكاڵا له وڵات، ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كه‌ی خۆی ده‌كات، به‌مه‌یش ئامانجه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو و كردوویه‌تیه نه‌ریتی سیاسه‌ت كردن".
ئەردۆغان به‌م جۆره به‌رده‌وامبوو له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كڵچدارئۆغڵو:
"ئێی کڵچدارئۆغڵو، ئێی ئەوانەی لە لاتن و خۆیان نەناسیووە. ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کردوویانە لە ناوبردنی ئەو تیرۆریستانە بووە کە ناپاکیان لەو نیشتیمان و گەلە کردووە. ئەمە بەمجۆرە ببینن. رۆژیک دێت تۆ قسەی دیکە دەکەی... خۆ ئێمە تۆ دەناسین. تۆ وەک پەلکەزێڕینەیت، بەردەوام رەنگەکانت دەگۆڕیت. ئەمە لە سیاسەتمەدارێک ناوەشێتەوە. لەبەرئەمە لە نۆ هەڵبژاردندا نۆ جار سەرنەکەوتیت و بەردەوامیش دەبی لەوە".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه جه‌ختیكرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن و گوتی:
"به هۆی ئه‌م قۆناغه و ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی تێیداین، ته‌واوی ته‌مه‌نمان به شه‌ڕ به‌سه‌ربردووه. له هه‌ر قۆناغێكی ژیانماندا، هه‌رچی دوژمنی توركیا و گه‌لی تورك هه‌یه، شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ هه‌موویان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین. تا خودا ته‌مه‌نی پێدابێتین، سوورین له‌سه‌ر شه‌ڕكردن دژی كوده‌تاچی، ئه‌وانه‌ی مه‌یلی كوده‌تایان هه‌یه، لۆبییه نیازخراپهكان، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و هه‌موو جۆره چه‌ته‌كان. خوا له هه‌موو ئه‌وانه رازی بێت كه له‌م شه‌ڕه‌دا كه له پێناو خۆماندا نییه و له پێناو گه‌ل و وڵات و به‌ها گرنگه‌كان و بانگهوازهكهماندایه، له‌گه‌ڵماندایه و پشتمان ده‌گرێت".
سه‌ركۆماری توركیا، جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی به‌رگری له بكوژانی رۆڵه‌كانی گه‌ل ده‌كه‌ن، ده‌نگ و پشتگیریی گه‌ل به‌ده‌ست ناهێنن و گوتی: "ده‌بێت ئه‌وه به‌و شێوه‌یه بزانیت كه ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌وانه ده‌كه‌ن كه رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له شه‌هید ده‌كه‌ن ناتوانن ده‌نگی ئه‌م گه‌له به‌ده‌ست بهێنن. واتا مههمهتچی من كێیه؟ ئه‌وانه رۆڵه‌ی ئێمه‌ن. ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه شه‌هید ده‌كه‌ن تیرۆریستانن. 'له‌ناوبردنی ئه‌وانه ئه‌ركی ئێمه نییه' وا نییه؟ له‌مه‌ودا بێ شه‌رمانه دێیت و ده‌ڵێیت 'له چوار ساڵدا تیرۆر بنه‌بڕ ده‌كه‌م'. تۆ كێیت ها، چی بنه‌بڕ ده‌كه‌یت؟".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی گرێبه‌ستی سیستمی به‌رگریی S-400ه‌وه گوتی: "هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێین. له‌به‌رئه‌وه‌ی گرێبهستێمان له‌سه‌ر S-400 ئه‌نجام دا شێت بوون. چاوه‌ڕێی چی بوون؟ ده‌بوو چاوه‌ڕێی ئێوه‌مان بكردایه؟ ئێمه‌ش له هه‌موو روویه‌كه‌وه رێوشوێنی ئه‌منیی خۆمان ده‌گرینه‌به‌ر".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌وه دوا و گوتی:
"په‌یكه‌ری كه‌سیم یان وێنه‌ی هاوشێوه‌یان كردووه، به دڵنیاییه‌وه كاتێک ئه‌وه‌م بیست زۆر نیگه‌ران بووم. یه‌كه‌م ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی بههاكانمانه. من نه دروستكردنی په‌یكه‌ر ده‌خوازم و نه دروستكردنی ماسك و ئه‌و وێنه جۆراوجۆرانه ده‌خوازم. یه‌كجار ئه‌وانه‌مان به شارهوانیهكانمان هه‌ڵگرت، ئه‌وه بابه‌تێكی جیایه، تكایه له‌مه‌ودوا ئه‌و هه‌ڵانه مه‌كه‌نه‌وه، په‌یكه‌ر دروست مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌رهه‌م بۆ خزمه‌ته‌كان دروست بكه‌ن".