Zehra Aydın
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌وه بزانێت كه هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستیی ناپاك توانای تێكدانی یه‌كێتیی و پێكه‌وه ژیانیی نییه، هیچ كه‌سیك ناتوانێت به‌ربه توركیا بگرێت".
له گوتارێكیدا كه له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندنی 2016-2017 له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كادیمیای ئاسایشی كه‌نارده‌ریا و جه‌ندرمه پێشكه‌شی كرد، یڵدرم باسی له‌وه كرد كه دوای 15ی تهمووز له‌بری به‌رگری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ده‌ستیان كردووه به هێرش.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا هه‌وڵ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كار له‌سه‌ر چالاكی، پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بكات له‌ڕووی هه‌موو جۆره گهشهپێدانێكدا، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی کە له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كاتێكدا حكوومه‌ت پێداگرانه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فیزیكی، جه‌ندرمه، هێزه‌كانی كه‌نار ده‌ریا، پۆلیس و سه‌رباز له هه‌موو لایه‌كی وڵات بێ گوێدانه شه‌و و رۆژ به هه‌مان پێداگرییه‌وه ئاسایش ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
یڵدرم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئیدی با توركیا كه‌متر له‌سه‌ر تیرۆر بدوێ و، زیاتر له‌سه‌ر داهاتوو قسه بكات و، گوتی: "پێویسته توركیا قسه‌له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بكات كه هاریكارن له گه‌شه‌پێدان و ده‌سته‌به‌ركردنی خۆشگوزه‌رانی، برایه‌تی، پیشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن بۆخۆی و، زیاتر هاوكار ده‌بن له یارمه‌تیدان و پشتیوانی كردنی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری و، ئاشتیی ناوچه‌یی و جیهانی".
یڵدرم باسی له‌وه‌یش كرد كه به هه‌موو توانایانه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن تیرۆر بخه‌نه نزیمترین ئاستی رۆژه‌ڤ و، گوتی: "به فیداكارییه‌كی زۆره‌وه كار ده‌كه‌ین. به‌ناوی گه‌له‌وه سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م. به‌ڵام هێشتا كارمان ته‌واو نه‌بووه. زۆربه‌یمان ئه‌نجامداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاری زۆرتر هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ین. به پێداگریی زۆره‌وه ئه‌وه‌یش به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین".
سه‌باره‌ت به هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بەسەرۆکی ئەمریکا، یڵدرم گوتی: ''پیرۆزبایی لەبەڕێز ترەمپ دەکەین، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین. دڵنیام کە هاوبەشیی ستراتیجیی نێوان ئەمریکا و تورکیا کە رابردوویەکی درێژی هەیە، چیتر دوور لەمشتومڕ، پشتیوانیی هەستیاریی تورکیا لەبەرەنگاربووەنەوەی تیرۆر دەکات و سیاسەتێک لەناوچەکە پەیڕەو دەکەن کە ببێتە مایەی سەقامگیری و ئاسایش و پەیوەندییە دۆستانەکانمان کە لەڕابردووەوە بەردەوامە باشتر دەکەین و ئەمەش دەبێتە هەلێک بۆ سەرۆکی نوێ''.
هه‌روه‌ها گوتی: "لێره‌وه به‌ڕوونی بانگ له سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌كه‌م له‌باره‌ی هه‌رچی زوو راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه له‌سه‌ر خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژی. ئه‌و سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستییه كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان تێكده‌دات و، زیان له دۆستایه‌تی مێژوویی نێوان كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا و تورك ده‌دات، ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی كورتدا راده‌ستی وڵاته‌كه‌مانی بكه‌نه‌وه، دڵنیام له‌وه‌ی كه سه‌ره‌تایه‌كی نوێ و، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له دۆستایه‌تی توركیا-ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه".