Ramal Mahmood
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
- براوەی ئەم خولەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دۆسیەکانی وەک سیاسەتی دەرەوە، ئابووری، سیاسەتی کۆمەڵایەتی، کۆشکی سپی، سەرفەرماندەیی، فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکانی سەرۆکایەتی، ئۆتۆمبێلی سەرۆک و کۆدی چەکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا باراک ئۆباماوە رادەست دەکرێت.
- ترەمپ لە رێورەسمێکدا لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو پێ دەنێتە کۆشکی سپی و فڕۆکەی سەرۆکایەتی Air Force One و ئۆتۆمبێلی سەرۆک "The Beast" و هەلیکۆپتەری سەرۆکایەتی Marine One بەکار دەهێنێت.
براوەی ئەم خولەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دۆسیەکانی وەک سیاسەتی دەرەوە، ئابووری، سیاسەتی کۆمەڵایەتی، کۆشکی سپی، سەرفەرماندەیی، فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکانی سەرۆکایەتی، ئۆتۆمبێلی سەرۆک و کۆدی چەکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا باراک ئۆباماوە رادەست دەکرێت.
لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی داهاتوودا خاوەنکار و ملیاردێر دۆناڵد ترەمپ دەچێتە شوێنی باراک ئۆباما و بابەتی زۆر گرنگ و سەختی رادەست دەکرێت، بەڵام میراتی ئۆباما تەنها بەوانەوە ناوەستێت. بەڵکو لە رێورەسمێکدا پێ دەنێتە کۆشکی سپی و فڕۆکەی سەرۆکایەتی Air Force One و ئۆتۆمبێلی سەرۆک "The Beast" و هەلیکۆپتەری سەرۆکایەتی Marine One بەکار دەهێنێت.
- کۆشکی سپی
ترەمپ و خێزانەکەی لە کۆشکی سپی لە واشنتۆنی پایتەخت جێگیر دەبن، لەوێ هەم ژیانی ئاسایی خۆیانی تێدا بەسەر دەبەن و هەمیش ترەمپ کۆبوونەوە فەرمییەکانی خۆی تیادا ئەنجام دەدات، مێژووی ئەم کۆشکە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر. ئەم کۆشکە نووسینگەی ناوداری سەرۆکی ئەمریکا (ئۆڤاڵ) دەگرێتە خۆی کە لە شەش نهۆم و ١٣٢ ژوور پێک دێت. لە دروستکردنیەوە تاکو ئێستا زۆر گۆڕانکاری تێدا کراوە.
لە کۆشکی سپیدا رۆژانە پێنج ژەم خواردن بۆ سەرۆک و میوانەکانی ئامادە دەکرێت، جگە لە باخچەیەکی گەورە، مەلەوانگە، گۆڕەپانی راکردن، یاریگای تێنس، هۆڵی سینەما و بیلیارد و ژوورەکانی بۆولینگی تێدا دەبنرێت.
- فڕۆکەی سەرۆکایەتی
ئەو فڕۆکە، هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێلانەی سەرۆکی ئەمریکا بەکاریان دەهێنن لە جیهاندا وێنەیان نییە.
فڕۆکەکەی سەرۆکایەتی لە سێ نهۆم پێک دێت، لە بەشێکیدا وەک سەرفەرماندەر دەتوانێت لەدۆخی پێویستدا ترەمپ فەرمانی هێرشکردن بدات.
- هەلیکۆپەری Marine One
ئەم جۆرە هەلکۆپتەرە زیاتر بۆ گەشتی کورتخایەن بەکار دەهێنرێت. هەروەها هەلیکۆپتەرەکانی جۆری Sikorsky SH-3 Sea King و VH-60N White Hawk کە بچووکترن بۆ گواستنەوەی سەرۆک لە شوێنێکەوە بۆ لای فڕۆکەکەی بەکار دەهێنرێن. Marine One لەگەشتەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا بەکار دەهێنرێت. بۆ گەشتەکان هەلیکۆپتەرەکان بە فڕۆکەی گواستنەوە و گەیاندنی سەربازی دەگوێزرێنەوە.
- "The Beast"
ئۆتۆمبیلی سەرۆکیش "The Beast" و پێی دەڵێن (Canavar)، لەلایەن کۆمپانیای Cadillac بەتایبەتی بەرهەمهێنراوە، لە رووی گولـلەنەبڕییەوە دڵنیاترین ئۆتۆمبێلی جیهانە. لە گەشتی تایبەتی سەرۆکدا بە فڕۆکەی گواستنەوە و گەیاندن دەگوێزرێتەوە و ئەستووری ٢٠ سانتیمەتری گولـلەنەبڕە، بە ئەستووری ١٢ سانتیمەتر شوشەکانی گولـلەنەبڕن. قورسایی دەرگایەکی ئۆتۆمبێلەکە بە ئەندازەی دەرگای فڕۆکەی جۆری Boeing 757ی گەشتیاری قورسە. مەزەندە دەکرێت بەلانیکەمەوە کێشی ١٠ تۆن بێت لەگەڵ سووتاندنی یەک لیتر سووتەمەنیدا نزیکەی سێ کیلۆمەتر و ٥٠٠ مەتررێگە دەبڕێت.
سەرۆکی ئەمریکا وەک زۆربەی سەرۆک دەوڵەت و سەرۆک حکووومەتەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی هێڵی تایبەتی و ئەمنی بەکاردەهێنێت. بەڵام مۆبایلیکی ژیریش لای سەرۆک هەیە.
- کۆدی ئەتۆمەکان
جانتا رەشەکەی سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام لەلایەن کاربەدەستێکی سەربازییەوە هەڵدەگیرێت. لەو جانتا رەشەدا کۆدی چەکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە دەبینرێت. تەنانەت لەدۆخی دووربوونی سەرۆکیش لە ناوەندەی بڕیاردانی هێرشیش دەتوانێت بەهۆی کۆدە ئەتۆمییەکان فەرمانی هێرشکردن بدات.