Sangar Hamad Azeez
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
ئاکار لەبارەی ئەو تەقینەوەیەی کە لە کۆگایەکی چەک لە شاری ھەکاری روویدا گوتی: "دەتوانین بڵێین کە ئەو ئاگرەی بەھۆی گوشاری بەرزی فیشەک دروستبووە، سەرچاوەی تەقینەوەکە بووە".
وەزیری بەرگری تورکیا خوڵوسی ئاکار لەگەڵ شاندێک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکەی سەردانەی ئەو بریندارانەیان کرد کە لە تەقینەوەکەی کۆگایەکی چەک لە هەکاری بریندار ببون.
ئاکار گوتی: "دەتوانین بڵێین کە ئەو ئاگرەی بەھۆی گوشاری بەرزی فیشەک دروستبووە، سەرچاوەی تەقینەوەکە بووە. بە دڵنیایەوە هیچ دەستێکی دەرەکی لە پشت رووداوەکەدا نەبووە".
ئاکار گوتیشی: "چالاکییەکانمان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە باشووری رۆژھەڵات و باکووری عێراق و ناوچەکانی دیکە بە چڕی و پێداگرییەوە بەردەومە".