Zehra Aydın
24 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2018
قارامانماراش - AA
سەرکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "كه‌سانێك چی ده‌ڵێن، هاووڵاتی سڤیل دەکەنە ئامانج. بێ ویژدان، بێ ئەدەب، بێ ڕەوشت. کردنە ئامانجی سڤیل لە رەوشتی ئێمەدا نییە، بەڵام لای ئێوە هەیە".
ئه‌ردۆغان كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 6ـه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی پارته‌كه‌ی له پارێزگای مەرەش سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه‌ی كردبوو، گوتارێكی پێشكه‌ش به‌و هاووڵاتیانه كرد كه بۆ پێشوازیكردنی هاتبوون.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ئیدی توركیایهک له‌ئارادایه، به‌و پرده‌ی له‌ڕابردوودا بنیاتیناوه، ده‌زانێت كێیه و ئه‌مڕۆ له‌كوێدا وه‌ستاوه و ده‌زانێت له‌ئاینده‌دا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. ئه‌وانه‌ی هێشتا به‌چاوی توركیای دوێنی ته‌ماشامان ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ ورده ورده راستییه‌كانیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وانه‌ی له مه‌یداندا نه‌یانتوانیوه روبه‌ڕووی توركیا ببنه‌وه په‌نایان بۆ درۆكردن بردووه و، گوتی: "ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا نه‌یاتنوانی رووبه‌ڕووی توركیا ببنه‌وه، ده‌ستكردنیان به پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌نگ به پشت به‌ستن به درۆ و ده‌له‌سه و له سه‌رتاسه‌ری جیهان، سوودی نابێت. ئه‌و درۆیانه به‌رامبه‌ر راستی وه‌ك بارسته سه‌هۆڵی به‌ر هه‌تاو وایه كه ده‌توێته‌وه و ده‌بێته هه‌ڵم".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه به ئێمه ده‌كرێت، هاوشێوه‌ی ریشتاشینی گه‌له‌كه‌مانه. بێ ئاگان له‌وه‌ی كاتێک ئێمه ده‌ستمان به‌و ئۆپه‌راسیۆنه كرد هه‌موو ئه‌و تیرۆریستانه له‌ناوده‌به‌ین و، قۆڵ و باڵی ئه‌و پێكهاته‌یه ده‌شكێنین كه به هه‌موو هێزیانه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی ده‌ده‌ن. ئه‌و ریشه‌ی ده‌تاشرێت به‌هێزتر دێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و قۆڵ و باڵه‌ی ده‌بڕدرێت ناگه‌ڕێته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی خۆبه‌خشانه خۆیان به كۆیله‌ی داگیركه‌ران تۆمارده‌كه‌ن، خۆیان ده‌ناسن. نه توركیا و نه براكانمان نیازێكی له‌و جۆره‌یان نییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌شێكی گرنگی سنووره‌كانمان له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان پاك كردووەته‌وه. سه‌ربازانمان بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل زیانیان پێنه‌گات زۆر هه‌ستیارانه جوڵە دەکەن. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێمه فێری پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل بكه‌ن با سه‌یری مێژووی پڕ له شه‌رمه‌زاری خۆیان بكه‌ن و دواتر قسه بكه‌ن".
راشیگه‌یاند: "ئێوه بۆچی له دووریی 10 هه‌زار كیلۆمه‌تره‌وه هاتوون بۆ ئێره؟ ئێمه به‌رپرسیارێتیی پاراستنی 911 كیلۆمه‌تر سنووری خۆمان له‌ئه‌ستۆدایه. هیچ كه‌س ناتوانێت بڵێت بۆچی ئه‌م سنووره ده‌پارێزن. به‌رده‌وامده‌بین له پاراستنی. به‌رده‌وامیش ده‌بین له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی په‌لاماره‌كان و سزادانی په‌لامارده‌ران. با هیچ كه‌س ئه‌مه‌ی بیرنه‌چێت، ئه‌م وڵات و گه‌ل و سه‌ربازانه، سوپای ترسنۆكان نییه. وڵاتی ترسنۆكان نییه".