Abdullah Shukur
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری ئەنقەرە، رایگەیاند کە بە ئامانجی دابەزاندنی کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە سەردانی کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا دەکەن بۆ کەمترین ئاست، خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزایان بۆ ئەو کەسانەی کە کۆچبەر نین، ھەڵپەساردووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری ئەنقەرە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "ئەو رووداوانەی کە لەم دواییەدا روویانداوە، وای کردووە کە حکوومەتی ئەمریکا دووبارە چاو بە پەیمانی حکوومەتی تورکیا لەمەڕ پاراستنی سەلامەتی کارمەندانی دامەزراوە دیبلۆماسییەکانی ئەمریکا لە تورکیا بخشێنێتەوە".
راشگەیەندرا لە ماوەی ئەم ھەڵسەنگاندنەی کە لەسەرەوە باس کراوە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە سەردانی کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا دەکەن بۆ کەمترین ژمارە، خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزایان بۆ ئەو کەسانەی کە کۆچبەر نین، ھەڵپەساردووە.