Rewa Mahmut Hasan
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم ئیدانەی هێرشی سەر باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە ئاندرێی کارلۆڤ ـی کرد و رایگەیاند رێگە نادەن زیان بەر پەیوەندیەکانی نێوان رووسیا و تورکیا بکەوێت و ناکەونە داوی تیرۆریستانەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بە هێرشەکەی ئەنقەرە بۆسەر باڵیۆزی رووسیای کردووە و بە توندی ئیدانەی کردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "ئەمڕۆ بەڕێز باڵیۆزی رووسیا لە تورکیا ئاندرێی کارلۆڤ لەکاتی سەردانیدا بۆ پێشانگایەکی وێنەیی کە بانگهێشتی فەرمی بووە، لەکاتی قسە کردنیدا رووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بووەتەوە و سەرەڕای هەموو هەوڵەکانمان بەداخەوە گیانی لەدەستداوە".
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "هێزە ئەمنیەکانمان توانیویانە هێرشبەرەکە بکوژن.جگە لە کوژرانی باڵیۆز،لە پێشانگاکەدا سێ کەسی دیکە برینداربوون کە یەکێکیان بیانیە. لەئێستادا چارەسەری برینداران بەردەوامە.
یڵدرم ئاماژەی بەوەداوە کە هەرلەسەرەتای رووداوەکەوە چاودێریان کردووە و لەو بارەیەوە راستەوخۆ زانیارییان داوەتە لایەنی رووسی و لە پێشهاتەکان ئاگاداریان کردوونەتەوە.
یڵدرم رایگەیاند کە رێگە نادەن زیان بەر پەیوەندیەکانی رووسیاو تورکیا بکەوێت و ناکەونە داوی تیرۆریستانەوە
یڵدرم دەڵێت ئاماژەی بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی تورکیا و رووسیا دا بەتایبەت لە سەر پرسی سووریا بۆ دانانی بناغەی ئاشتی و لەو بارەیەوە گوتی: "لەو بڕوایەدام ئەم جۆرە رووداوانە هەرگیز وهەرگیز کار ناکاتە سەر هەوڵەکانمان".
یڵدرم لە راگەیەنراوەکەدا دەڵێت: "لە ناخەوە نیگەرانین بەهۆی لەدەستدانی باڵیۆزێکی بەنرخ کە هەفتەی پێشوو لە مۆسکۆ لەنزیکەوە کارمان کرد پێکەوە .هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ دۆزینەوەی ئەو دەستە تاریکانەی لەپشت ئەنجامدانی ئەم کردەوە تیرۆریستیەوەن".
بینالی یڵدرم هاوخەمی خۆی بۆ گەلی رووسیا دەربڕی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری کارلۆڤ و گەلی رووسیا و ناوەندی دیپلۆماتی کرد.